سەرۆکوەزیرانی عێراق: لە فەرهەنگی عێڕاقدا وشەی 'ئاساییکردنەوە' نییە
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پێویستی بە "ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی" لەگەڵ رژێمی داگیرکەر نییە، هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی یەکێتی کۆمەڵایەتی.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وشەی "ئاساییکردنەوە" لە فەرهەنگی وڵاتەکەیدا نییە و عێراق پێویستی بە پرۆسەیەکی لەو شێوەیە نییە.
لە میانەی وتارێکیدا لە کڵێسای مار یوسف بۆ خزمەتی جەژنی کریسمس، سوودانی ڕایگەیاند، یادکردنەوەی جەژنی کریسمس، پەیکەری بەهێز و یەکگرتووی کۆمەڵگای عێراق دووپات دەکاتەوە. دووپاتیشی کردەوە کە حکومەت بە هەموو سەرچاوەکانییەوە کار بۆ پاراستنی هێماکانی یەکڕیزی کۆمەڵایەتی دەکات.
سوودانی هەروەها ڕایگەیاندووە کە کاردەکات بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی عێراق، جارێکی دیکەش دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی پێویستی بە "ئاساییکردنەوە" نییە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا هەڵیکوتایە سەر چەند ناوچەیەکی کەناری ڕۆژئاوا و نزیکەی ٣٠ کەسی دەستبەسەر کرد.
دادگایەک لە تونس، سزای زیندانی هەتاهەتایی بە سەر ١١ تۆمەتباری دۆسیەی تیرۆرکردنی محەممەد ئەلزەواری، ئەندازیاری فڕۆکەوانیی تونسی و یەکێک لە فەرماندە تەکنیکییەکانی کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس سەپاند.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە تورکیا ١١٥ کەس بە گومانی داعشی بوون دەستبەسەر کران.